ئاگادارییەک له بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

ئاگادارییەک له بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

زاری كرمانجی - بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە، تێیدا ئاماژەی كردووە، بە ھۆی تووشبوونی فەرمانبەران و ستافی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان لە وەزارەتەكەیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ماوەی دوو ھەفتە كارەكانی یەكسانكردنەوەی بڕوانامەكان بە شێوازی ئۆنلاین دەبێت. ئەمەی خوارەوەش دەقی ئاگادارییەكەیە:

دەقی ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی كارەكانی یەكسانكردنەوەی بڕوانامەكان:

بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەر و زۆربەی فەرمانبەران و ستافی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان له دیوانی وەزارەتەکەمان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران، لە بەیانییەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە کارەکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان تەنها لەڕێگەی وێبسایتی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان (mhe-equalization.com) بەشێوازی ئۆنلاین ئەنجامدەدرێت.

بەهیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ سەرجەم فەرمانبەر و مامۆستا و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و پابەندبوون بە مەرج و رێنماییەکانی خۆپارێزی.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

 

زۆرترین بینراو