هاوپەیمانان 70 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش راده‌ستی وەزارەتی پێشمەرگە ده‌كه‌ن

هاوپەیمانان 70 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش راده‌ستی وەزارەتی پێشمەرگە ده‌كه‌ن

زاری كرمانجی - گوتەبێژی هاوپەیمانان ئاماژە بەوە دەکات لە چوارچێوەی پاڵپشتیەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر 70 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بە وەزارەتی پێشمەرگە دەدات.

وەین مارۆتۆ" گوتەبێژی هاوپەیمانان لە تویتێکدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەرنامەی پاڵپشتی دارایی و پڕچەککردنی ئەمەریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش 70 ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.

گوتەبێژی هاوپەیمانان لە تویتەکەدا پشتگیری و پابەندبوونی هاوپەیمانانی لە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق لە شەڕی دژ بە داعش دووپات کردەوە.

https://twitter.com/i/status/1440581159868514307

زۆرترین بینراو