په‌كه‌كه‌ رێگری له‌ 25 شوێنی گه‌شتیاری زاخۆ ده‌كات

په‌كه‌كه‌ رێگری له‌ 25 شوێنی گه‌شتیاری زاخۆ ده‌كات

 زاری كرمانجی : هاوینەهەواره‌كانی سنووری قەزای زاخۆ کەوتوونەتە بەر هەڕەشەی شەڕی پەکەکە و تورکیا و گەشتیاران ناتوانن سەردانیان بکەن.
چیا ئه‌مین، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ بە زاری كرمانجی راگەیاند: بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا، گەشتیاران ناتوانن بچن بۆ 25 هاوینەهەواری ناوچەکە، بەمەش زیانێکی گەورە بەر کەرتی گەشتیاری لە قەزای زاخۆ کەوتووە و زۆرترین ناوچە گەشتیارییەکانمان کەوتوونەتە بەر مەترسیی ئەو شەڕە و بەم هۆیەوە زیانی زیاتر لە 50% بە داهاتی کەرتی گەشتیاریی زاخۆ گەیشتووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد : گەشتیاران ناتوانن بچن بۆ هاوینەهەوارەکانی وەک شەرانشا سەرێ و مێرگەشیشێ و سینومەرا و قەسرۆکێ و گەشانێ و سوورێ و بێکۆفا و زۆر شوێنی دیکەی گەشتیاریش زیانیان بەر کەوتووە و خەڵک ناتوانێ سەردانیان بکات.
گوتیشی : پەکەکە بەمەبەست شەڕی لە ناوچە گەشتیارییەکان هەڵگیرساندووە، بۆ ئەوەی رێ بۆ تورکیا خۆش بکات بێتە ئەو ناوچانەوە.

زۆرترین بینراو