بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لالاڤ بۆ چاودێری چڕ:  ئەوانەی دەهێندرێنە نەخۆشخانەكەمان دەبێ سینگیان كون كەین بۆ هەناسە دان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لالاڤ بۆ چاودێری چڕ: ئەوانەی دەهێندرێنە نەخۆشخانەكەمان دەبێ سینگیان كون كەین بۆ هەناسە دان

لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دکتۆر سوزی جەمباز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لالاڤ ڕایگەیاند: " نەخۆشخانەکەمان هی چاودێری چڕە ئەو نەخۆشانەی کە لە نەخۆشخانەکانی تری کۆرۆنا باری تەندروستیان زۆر ناجێگیردەبێت و تێکدەچێت و ئوکسجینیان زۆر دادەبەزیت دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی لالاڤ لێرە سنگیان کۆن دەکرێت و هەموویان تەندروستیان ناجێگیرە."

ناوبراو جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم شەپولە زۆر بەهێزە و ڕۆژانە بەردەوام هەتا 34 کەیسیان هەیە.

گوتیشی " ئەم شەپۆلە نوێیە بە ڕشانەوە و سکچوون لەگەڵ تایەک دەست پێدەکات، بۆیە پێویستە ئەوانە بە زووترین کات سەردانی دکتۆر بکەن و پشکنینی کۆرۆناش بکەن".

لەمیانەی وتووێژەکەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دکتۆرە سوزی جەمباز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لالاڤ دەشڵێت " بە حوکمی ئیشەکەم کە پزیشکی خێزانیم لەگەڵ نەخۆشەکان برادەرم کە دەچمە لای نەخۆشەکان زۆربەیان دەستم دەگرن و لەگەڵیان ڕادەوەستم ئەوانیش نەفسیەن لەگەڵ من ئارامن. ئێمە لەم نەخۆشخانەیەدا ستافمان کەمە و هەموو ستافەکانیشمان گرێبەستن لە 1ی مانگی شەشەوە داوامان کردووە گرێبەستەکە لە ئەنجومەنی وەزیران تەسجیل بکرێت. ئەوە دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و هێشتاش تەسجیل نەکراوە، سەبارەت بە شتەکانی تریش بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بۆمان دابین دەکات و هەروەها خێرخوازان و ڕێکخراوەکانیش هاوکاریـیەکانیان دەگەیەنن."

زۆرترین بینراو