جووتیارانی كوردستان روویان لە چاندنی سەوزە كردووە

جووتیارانی كوردستان روویان لە چاندنی سەوزە كردووە

رەمەزان هەڕنی
لە كوردستان لەم ساڵانەی دووایدا جووتیاران زیاتر گرنگیان بە بەرهەمی سەوزە داوە بەو پێیەی لەناو بازار خواستێكی زۆری لەسەر هەیە نرخەكەشی گۆنجاوە لە دەڤەری ئاكرێ‌ ژمارەیەكی یەكجار زۆر خانووی پلاستیكی كاری بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی روژانە لەوناو دا دەكرێت.
ئەنمار ئیبراهیم جووتیارێكی دەڤەری ئاكرێ‌ یە بە زاری كرمانجی راگەیاند:" چاندنی سەوزە لە ژێر خانووی پلاستیكی ئەنجامێكی باشی هەبووە، لە رووی بەرهەمیشەوە باشترە لە كشتوكالی كراوە بۆ بەرهەمی روژانە وەك، جەرجیر، كەرەوز، توور، بیبەر چەندەها بەرهەمی تری سەوزەی روژانە، ساڵانە كشتوكاڵی ناو خانووە پلاستیكیەكان زیاتر دەبێت و من بەتەنها زیاتر لە 17 خانووی پلاستیكی دامناوە بەرهەمی سەوزەی جۆراوجۆر لەژێردا چاندووە بەڵام بەهۆی بێ‌ بازاری توشی زیان دەبین پێویستە حكومەت زیاتر ئاور لە كەرتی كشتوكال بداتەوە.
حاجی ئەحمەد، جووتیارێكی تری دەڤەری ئاكرێ‌ یە بە زاری كرمانجی راگەیاند : پێش ساڵی 2014 ــە وەك ئێستا جووتیاران گرنگیان بە بەرهەمی سەوزە نەدراوە، بەهۆی قەیرانی دارایی كە لە هەرێمی كوردستان دروستبووە بەگشتی جووتیاران دەستیان كردەووە بۆ بواری‌ كشتوكاڵی تایبەت لە ژێر خانووە پلاستیكیەكان كە ئەنجامێكی باشی هەبووە لە بواری چاندن لە كوردستان، لە گوندی سپی ماڵ لە سنوری قەزای ئاكرێ‌ نێزیكەی 700 خانوی پلاستیكی هەیە و كشتوكالی وەرزی لە ناوی دا دەكرێت وەك خەیار، باینجان، بامیە، كولەكە، كەرەوز، رەشاد، بیبەر، ئەگەر حكومەت لەكاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخویی جووتیاران رێ لە هاوردەكردنی بەرهەمی بیانی بگرێت ئەوا بەرهەمی ناوخو بەشی كوردستان دەكات، بۆ نمونە لە گوندەكەمان روژانە 60 تون خەیار بەرهەمدەهێنرێت و لەبازاركان بەنرخێكی هەرزان دەفروشین.
ئەحمەد جەمیل بەرێوەبەری كشتوكاڵی ئاكرێ‌ بە زاری كرمانجی راگەیاند : لە دەڤەری ئاكری بەرهەمی كشتوكاڵی زۆر هەیە لە ئێستادا بەشی زیاتری ئاكرێ‌ و دەوروبەری روژانە دێتە ناو بازار ئەگەر هیچ بەرهەمێكی بیانی هاوردە نەكرێت بەشی ناوخۆیی روژانە جووتیاران بەرهەمدەهێنن خانووە پلاستیكەكان تەمەنی كورت و بەرهەمێكی زور.

زۆرترین بینراو