بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران دەگۆڕدرێت

بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران دەگۆڕدرێت

تایبەت بە زاری کرمانجی: دووای چەند ساڵێک پۆستی بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران لەلایەن سەدیق خۆرکی بەڕێوەبردرا, بەپێی زانیارییەکانی زاری کرمانجی بڕیاری گۆڕینی دەرچووە .  

سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەی ویست ناوی بڵاو بکرێتەوە بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند,  ئەمڕۆ دووشەممە, بە بڕیاری فەرمی عمید " سوبحی نێروەیی " وەک بەڕێوەبەری ئاسایشی نوێی سۆران لە شوێنی سەدیق خۆرکی دەست بەکار دەبێت .  

زیاتر گووتی " بڕیارەکە لە ڕۆژانی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت و بەڕێوەبەری نوێ دەست بەکار دەبێت, بەڵام دیار نییە کە سەدیق خۆرکی پۆستی نوێی چی دەبێت .