وانەبێژانی دەڤەری سۆران ئەمڕۆ پارە وەردەگرن

وانەبێژانی دەڤەری سۆران ئەمڕۆ پارە وەردەگرن

زاری کرمانجی - سۆران 
سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە پارەی وانەبێژی مانگی ١ ی ئەمساڵ لە سنووری هەرچوار پەروەردەکانی سۆران، رواندز، چۆمان، مێرگەسۆر، دابەشدەکرێت.
وانەبێژان بە هەمان شێوازی مانگەکانی پێشوو بەپێی جۆری بڕوانامە پارەکەیان پێدەدرێت، بەکەلۆریۆس ٣٠٠ هەزار و دبلۆمیش  ٢٥٠ هەزار دینار.
پێویستە مامۆستای وانەبێژ خۆی ئامادەبێ بۆ وەرگرتنی مووچەکەیان و کۆپی ناسنامە یان کارتی نشتیمانی  پێ بێت.

زۆرترین بینراو