دروستكردنی كلیپی هونه‌ری له‌ناو په‌رستگای لالشی ئێزدییه‌كان قه‌ده‌غه‌كرا

دروستكردنی كلیپی هونه‌ری له‌ناو په‌رستگای لالشی ئێزدییه‌كان قه‌ده‌غه‌كرا

 زاری كرمانجی : به‌ بریارێكی وه‌كیلی میری ئێزدییه‌كان بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان دروستكردنی كلیپی هونه‌ری له‌ ناو په‌رتسگای لالش قه‌ده‌غه‌كرا له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك .
جەهوەر عەلی بەگ، وەکیلی میری ئێزدیان بۆ کاروباری په‌یوەندییەکان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: بە هیچ شێوەیەک نابێت کەس بە پێڵاوەوە بچێتە ناو پەرستگەی لالش ئەو شوێنە جێگەی خواپەرستی و عیبادەتە و پێویستە ڕێز لە هەموو شوێنێکی لالش بگیرێت  ئەو کارانەی کە دەبنە هۆی نیگەرانیی خەڵکی ئێمە نابێت بکرێن، بۆیە ئێمە دژی ئەوەین کە بە پێڵاوەوە بچنە ناو پەرستگەی لالش و نابێت کلیپی تێدا دروست بکرێت.
گوتیشی : پەرستگەی لالش جێگەی دروستکردنی کلیپ نییە، چونکە ئەم کارە بووەتە هۆی ناڕەزایی لەناو کۆمەڵگەی ئێزدی و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێ کەوتووەتەوە.لەمەودوا ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت بۆ بەرهەمهێنانی کلیپ بچێتە ناو پەرستگەی لالش چونکە پەرستگەی لالش جێگەی پیرۆزی ئێزدییانە و جێگەی عیبادەتە و نابێ تێیدا کلیپ دروست بکرێت.

زۆرترین بینراو