یارییەكانی ئەمڕۆ و بەرەبەیان

یارییەكانی ئەمڕۆ و بەرەبەیان

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: شەوی رابردوو بە ئەنجامدانی دوو یاری قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دەستیپێكردو هەردو هەڵبژاردەی ئیسپانیاو ئیتاڵیا سەركەوتنیان بۆ قۆناغی نیوەی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە مسۆگەركرد.
ئەمرۆش لە هەمان قۆناغ دوو یاری دیكە ئەنجام دەدرێن و چارەنووسی تەواوی ئەو هەڵبژاردانە ئاشكرادەبن كە سەردەكەون بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێرینی پاڵەوانییەتییەكە، لە یاری یەكەمدا چیك و دانیمارك لە باكۆ بەرانبەر یەكتر یاری دەكەن و دواتر لە رۆما ئینگلتەرا و ئۆكرانیا رووبەڕووی یەكتردەبنەوە.
لە یارییەكانی كوپا ئەمریكا و لە قۆناغی دووەمی ئەو پاڵەوانییەتییە لە بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە بە كاتی باشووری كوردستان دوو یاری ئەنجام دەدرێت.
خشتەی یاریەكانیش بەمشێوەیە دەبێ :
جامی نەتەوەكانی ئەوروپا - قۆناغی چارەكی كۆتایی
چیك × دانیمارك كاتژمێر 7 ی ئێوارە, ئینگلتەرا × ئۆكرانیا كاتژمێر 10 ی شەو
كوپا ئەمریكا - قۆناغی چارەكی كۆتایی
ئۆرۆگوای × كۆڵۆمبیا كاتژمێر 1 ی شەو, ئەرجەنتین × ئیكوادۆر كاتژمێر 4 ی بەرەبەیان

زۆرترین بینراو