بانگەوازێک لە وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

بانگەوازێک لە وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

زاری كرمانجی - وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بانگه‌وازێكدا ڕایگه‌یاند: لەپێناو خۆپارێزی و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەک بەشێکی گرنگی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دادەنرێت.

هه‌ره‌وه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: لە ئێستادا بڕێکی دیاریکراو لە ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان بەردەستە بە پێی ڕێزبەندی و پێشینەیی بۆ (پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی و مامۆستایانی پۆلی 12 و هاوڵاتیانی هەڵگری نەخۆشیە درێژخایەنەکان و خانەنیشان و بەساڵاچوان و هێزەکانی ئەمنی و ناوەخۆ و پێشمەرگە...هتد) بەتایبەتی بۆ تەمەنی سەرووی 60 ساڵی و هەر هاوڵاتیەکی تر کە بە پێی ڕێنماییەکان و پلانی داڕێژراو دەتوانێت خۆی ناونووس و تۆمار بکات لە سیستەمی پۆڕتاڵ و ئۆنڵاینی تۆمارکردنی پێشوەختە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بەم لینکەی خوارەوە:

http://vac.health.digital.gov.krd/

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

4 نیسان 2021

زۆرترین بینراو