خۆپیشاندان لە پاریس لە دژی "داگیركاریی توركیا" لە باشووری كوردستان

خۆپیشاندان لە پاریس لە دژی "داگیركاریی توركیا" لە باشووری كوردستان

زاری كرمانجی- مەهدی محەممەد : دوێنی بە سەدان كورد و ئەرمەن بۆ ئیدانەكردنی "داگیركاریی توركیا" لە باشووری كوردستان و "بێدەنگیی" كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەو هەڵمەتە سەربازییە نوێیەدا، لە پاریس ڕێپێوانیان كرد و بە وتەی "بروخێ حوكمی فاشیست لە توركیا!" درێژەییان بە خۆنیشاندانەكە دا.
خۆپیشاندەران بە خوێندنەوەی "ماكرۆن گرژیی پەیوەندییەكانی لەگەڵ رێبەری فاشیزمدا ئاسان دەكات" و "بێ دەنگ بە! ئێمە كوردستانمان ونكردووە" و "توركیا كە هاوپەیمانی سەرەكی رۆژئاوایە، هاوپەیمانی سەرەكی داعشە"
ڕێپێوانی ناڕەزایەتی لە وێستگەی باكوور (گارێ دێ نۆرد) دەستی پێكرد و دواتر لەگەڵ خۆپیشاندەرانی دیكەی ناو ئاپۆڕای كوردان لە مەیدانی (لا ریبیبلیك) یەكیانگرتەوەو لەوێ وتار پێشكەش كران و كۆنسێرتی هونەرمەندانی كورد و ئەرمەنی لە ئێوارەدا دەستیان پێكرد.
عەجیت بولەت، وتەبێژی ئەنجومەنی دیموكراتی كوردستان بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت:"فراوانبوونی توركیا لە سایەی ڕژێمی ئەردۆغاندا زۆر بەخێرایی بەرەو پێش دەڕوات و ئەمەش هەڕەشەیە: لە سوریا بینیمان و لە ناگۆرنۆ-ی كەرەباخ بینیمان و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بینیمان و لە لیبیا بینیمان" كورد سەرچاوەی هەڕەشەكە نییە".
وتیشی:"ماوەی 72 ڕۆژە لە سەرەتای ئەم پڕۆسەیەوە بێدەنگی لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە" .
روونیكردەوە:" فەرەنسا و هەروەها نەتەوە یەكگرتووەكان ئاگادار دەكەینەوە: یەكێتی خاكی عێراق بە پاساوی شەڕی تیرۆر لەلایەن توركیاوە پێشێل دەكرێت، توركیا هەوڵدەدات بەو پاساوە كورد قڕ بكات و ئارامی كوردان تێكبدات و خاكی زیاتر داگیر بكات، دەبێ فەرەنسا بێدەنگی خۆی بەرامبەر بە توركیا بشكێنێت".
لە كۆتایی مانگی نیسانەوە توركیا لە كوردستانی عێراق هەڵمەتی نوێی سەربازی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK ئەنجام دەدات، ئەو بزووتنەوە یاخیبووەی توركیا كە ئەنقەرە و هاوپەیمانەكانی ڕۆژئاوا بە " تیرۆریست " ناوی دەبەن.

دووبارە كردنەوەی سیناریۆی سوریا لە عێراق

لە ساڵی 2016 ەوە ئەنقەرە سێ پرۆسەی سەربازیی لە سوریا دەستپێكردوەو لەئێستادا 2 هەزار كیلۆمەتری چوارگۆشە كۆنترۆڵ دەكات لە كوردستانی عێراق، ئەنقەرە ڕەنگە پشتێنەی ئەمنی بۆ بلۆككردنی پڕۆژەی كوردستانی نێوان سوریا و عێراق و ئێران و توركیا دروست بكات .
هەروەها خۆپیشاندەرانی كۆمەڵگەی ئەرمەنیش لە گردبوونەوەكەدا "بە هاوسۆز لەگەڵ گەلی كورد" و ئیدانەكردنی "شەڕانگێزیی نەتەوەپەرستیی تورك" بەشدار بوون .

زۆرترین بینراو