حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمی سه‌ری ساڵی راگه‌یاند

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمی سه‌ری ساڵی راگه‌یاند

زاری كرمانجی-هەولێر: گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێی زایینی ئاشكرا كرد.
جوتیار عادل، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی جەژنی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح لە خوشك و برا كریستیانەكان و سەری ساڵی نوێ لە هاووڵاتیانی كوردستان دەكات.
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند " بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێی زایینی، لە رۆژی چوارشەممە 25-12-2019 دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تا رۆژی شەممە، 4-1-2020 پشووەكە بەردەوام دەبێت.

زۆرترین بینراو