وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌: تا ئێستا 9%ی دانیشتوانی هه‌رێم ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌

وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌: تا ئێستا 9%ی دانیشتوانی هه‌رێم ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌

زاری كرمانجی - وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند: له‌ داهاتوودا وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كه‌ینه‌ زۆرملێ و ده‌بێت سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ڤاكسینه‌كه‌ وه‌ربگرن.

دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌  لەلێدوانێکی رایگەیاند: تائێستا وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان زۆره‌ملێ نییه‌، به‌ڵام له‌ داهاتوودا وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كه‌ینه‌ زۆرملێ و ده‌بێت سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ڤاكسینه‌كه‌ وه‌ربگرن.

وەزیری تەندروستی رایگه‌یاند: نزیكه‌ی 600 هه‌زار كه‌س خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا تۆماركردووه‌، تا ئێستا 9%ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌.

دكتۆر سامان به‌رزنجی گوتیشی:  600 هه‌زار ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێم، به‌مزووانه‌ش 100 هه‌زار ژه‌می دیكه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ جۆری سینۆفارم ده‌گات، ئه‌وه‌ی به‌رده‌سته‌ هه‌ردوو جۆری سینۆفارم و ئه‌سترازینیكایه‌، به‌ڵام جۆری فایزه‌ر هه‌فتانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت.

زۆرترین بینراو