باخچەكانی منداڵان پابەندی چەند خاڵێک دەکرێن 

باخچەكانی منداڵان پابەندی چەند خاڵێک دەکرێن 

زاری كرمانجی – هەولێر:
بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی فێركردنی بنەڕەتی و باخچەی منداڵان ، كەوا ناو و واژۆی شیلان خەلیل جونەیدی بەڕێوەبەری گشتی بەسەرەوەیە، گشتاندنی بۆ كراوە بۆ گشت بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی پەروەردە، تێدا ئاماژە بەوەكراوە لەسەر رەزامەندی وەزیری پەروەردە بەمەبەستی رێكخستنی خشتەی وانەبێژی مامۆستایانی باخچەكانی منداڵان دەبێت ئەم خاڵانەی خوارەوە لە باخچەكاندا پەیڕەو بكرێت.
1- پێویستە مامۆستای باخچە گشتی بێت و سەرجەم وانەكان بڵێتەوە، تەنها مامۆستای ئینگلیزی پێویستە پسپۆڕی تایبەتیان هەبێت .
2- تەنهایەك مامۆستا دەتوانێت پۆل كۆنتڕۆڵ بكات لەوانەكانی ، كوردی، زانست، بیركاری، ئینگلیزی، چیرۆك، وە دوو مامۆستا دابین بكرێت بۆ وانەكانی ( هونەر، وەرزش، چاڵاكیەكان بەگشتی ).
3- لە كاتی نان خواردن و یاری كردن پێویستە یەك مامۆستا لەگەڵ چاودێریك هەبێت، وەلەكاتی نەبوونی چاودێر دەبێت دوو مامۆستا دابین بكرێت.
4- بەهیچ شێوەیەك مامۆستا جێگەی چێشت لێنەر ناگرێتەوە، لەبەر ئەوەی كاری ئەو نییە.
5- ژمارەی منداڵان دەبێت دابەشبكرێت بەسەر مامۆستای میلاك هەر مامۆستایەك 25 منداڵی بەر بكەوێت بە پێی رێكخستنی خشتەی داندراو، وەپاش كورتهێنانی مامۆستای میلاك بەڕێوەبەر بۆی هەیە داوای وانەبێژ بكات .
6- لەكاتی داواكردنی وانەبێژ لە باخچە دەبێت وانەبێژ دەرچووی كولێژی پەروەردە ،بەشی باخچەكان بێت هەروەها دەرچووی هونەرە جوانەكانی بەشی شانۆ، وەرزش ، مۆسیقا، هونەر بێت .

زۆرترین بینراو