پەیمانگەی تەكنیكی سۆران دیبەیتی سەربەخۆیی سپێدەی گەلێكی سازكرد

پەیمانگەی تەكنیكی سۆران دیبەیتی سەربەخۆیی سپێدەی گەلێكی سازكرد

زاری كرمانجی-سۆران: لەژێر چاودێری زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، پەیمانگای تەكنیكی سۆران بەهاوكاری لقی سۆرانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان دیبەتێك لە ژێر ناونیشانی سەربەخۆیی سپێدەی گەلێك بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25-9-2019 لەژێر چاودێری زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، پەیمانگای تەكنیكی سۆران بەهاوكاری لقی سۆرانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان دیبەتێكی لە ژێر ناونیشانی سەربەخۆیی سپێدەی گەلێك سازكرد. كە سمینارەكە بەمیوانداری هەریەك لە د. عەرەفات كەرەم ستونی سەرۆكی لیستی پارتی لە خولی رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، د. بەهات حەسیب قەرەداخی مامۆستای زانكۆ، پارێزەر دانەر عەبدولغەفار، نووسەر مەعروف حەسەن، سازكرا".
دوای سرودی نیشتمانی ئەی رەقیب و وەستان بۆگیانی پاكی شەهیدان، لەلایەن بەشداربوانی دیبەیتەكە تیشك خرایە سەر ریفراندۆم وەكو ئەو ئامرازە گرنگەی كە خەون و خولیای كوردستانیان بۆ گەیشتن بە دەوڵەتی كوردی بەرەو پێشبردووە، لەگەڵ چەند تەوەرێكی دیكەی گرینگ باسی لێوەكرا.

زۆرترین بینراو