ئەندامێكی كۆمەڵەی سۆران داوایەك ئاراستەی سەرۆكی حكوومەت دەكات

ئەندامێكی كۆمەڵەی سۆران داوایەك ئاراستەی سەرۆكی حكوومەت دەكات

زاری كرمانجی-سۆران: داوا لەسەرۆكی حكوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێت، سنوور و یاسایەك، بۆ ئەو كەسانە دابندرێت، كە گاڵتە بەو كەسانە دەكەن كە لەڕووی عاقڵەوە ناتەواون و بە ڤیدیۆ بڵاوی دەكەنەوە.
سەركار رواندزی، ئەندامی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی سۆران بۆ چاودێری كەمئەندامان، بە زاری كرمانجی راگەیاند " بەداخەوە زۆر جار دەبینین كەسانێك بەبێ‌ هەست كردن بە مرۆڤایەتی، هەڵدەستن بە گاڵتە پێكردن تۆماركردنی ڤیدیۆیی ئەو كەسانەی كە لەرووی عاقڵەوە ناتەواون و خاوەن پێداویستی تایبەتن، دواتریش لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی دەكەنەوە، ئەمەش جێگەی نیگەرانی و قبولكردن نییەو پێویستە رێگە لەم دیاردانە بگیرێت".
گووتیشی " داواكارین لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، هەرچی زووە بە یاسا دژی ئەو جۆرە كەسانە بوەستنەوەو سزای توند دیاریی بكرێت، بۆ هەر كەسێك كە بەم شێوەیە یاری بەهەستی خاوەن پێداویستی تایبەت دەكات".
داواكاریش بوو " ئەو جۆرە كەسانەی لە رووی عاقڵەوە ناتەواون و نەخۆشن، لە شوێنێك كۆیان بكەنەوە هاوشێوەی خانەی بەساڵاچووان خزمەتگوزاری تەندروستییان پێشكەش بكرێت، ئەمەش زۆر باشتر لەوەی بگەرێنەوە ناو كۆمەڵگەو ببنە جێگای گاڵتەو رابواردنی خەڵكانێك .

زۆرترین بینراو