ئەنجومەنی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان (ناوەندی خەلیفان) کۆتایی بە خولێکی شۆفێری ھێنا

ئەنجومەنی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان (ناوەندی خەلیفان) کۆتایی بە خولێکی شۆفێری ھێنا

زاری كرمانجی-خەلیفان:
 نازەنین عەزیز، بەرپرسی ئەنجوومەنی سۆرانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بە زاری كرمانجی گووت "ئەمڕۆ چوارشەممە وەك ئەنجومەنی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کورستان (ناوەندی خەلیفان) لە ڕێوڕەسمێکی شاییستەدا بە ئامادەبونی بەرپرسی لقی ١٠ی پارتیمان عەبدالواحید رواندزی و دەسکۆ عەلی، کارگێری لق و بەرپرسی مەکتەبی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان و بە ئامادەبونی بەرپرسانى حزبی و حکومیەکانی خەلیفان و ڕێکخراوەکان لەیادی ١٦ی ئابدا یادی دامەزراندنی پارتیمان بە ھاوکاری نەھرۆ رواندزی ،ئەندام پەرلەمانی عێراق، کۆتایمان بە خولێکی شۆفێری ھێنا کە زیاتر لە ١٥ئافرەتی شارۆچکەی خەلیفان بەشدار بوون".
 گووتیشی "دوای وتەی بەخێرهاتنی میوانان و بەشداربووانی خولەكە، دواتر عەبدالواحید رواندزی، ووتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و جەختی لە بارودۆخی ئێستای ھەرێم و ھەڵبژاردنەکانی پێش وەختی عێراق کردەوە، لە کۆتاییدا بڕوانامەی دەرچوون پێشکەش بە بەشدار بووانی خوڵەكە کرا.

 

 

 

زۆرترین بینراو