پارێزگاری هەولێر دۆڵی مەلەکانی بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر دۆڵی مەلەکانی بەسەرکردەوە

زاری کرمانجی - خەلیفان: ئەمڕۆ چوارشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر
بەیاوەری جێگری پارێزگار و قایمقامی سۆران و بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانکردنەوەو بەڕێوەبەری چاککردنی ڕێگاو بانی هەولێر و بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان، پڕۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ی، چه‌ند شوێنێكی جیا، لە رێگای سه‌ره‌كی گوندەکانی دۆڵی مەلەکانی، به‌ درێژایی(27)كیلۆمه‌تر،به‌سه‌ركرده‌وه‌.
پڕؤژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ دانانی چینێکی دەبڵ لە دریسینگ، بۆ رێگاکە، چاککردنەوەی تەواوی کەم کوڕییەکانی.
گووژمەی ئەم پڕۆژەیە( 144)ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، کە لەسەر بوودجەی  پەرەپێدان خەرجکراوە.
 دۆڵی مەلەکان، لە ڕووی گەشتیارییەوە، گرنگیەکی باشی هەیە، کە ساڵانە گەشتیارێکی زۆری ناوەخۆیی و دەرەوە، ڕووی تێدەکەن، وێڕای ئەوەی چاککردنی ئەو ڕێگایە ئاسانکارییە بۆ دانیشتوانی ناوچەکە، بەگشتی و کەرتی ئابووری بەتایبەتی.
جیا لەوەش، خەڵکی سنورەکە داوایان لەپارێزگاری هەولێر کرد، مەودای پڕۆژەکە درێژ بکاتەوە، لەمبارەوە، ئومێد خۆشناو، رەزامەندیدا، کە پێنج کیلۆمەتر، لە پڕۆژەکە، درێژ بکرێتەوە.

زۆرترین بینراو