پارێزگاری هەولێر: پلانی دیکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی دادەڕێژین

پارێزگاری هەولێر: پلانی دیکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی دادەڕێژین

زاری  كرمانجی - پارێزگاری هەولێر دەڵێ، بە هۆی وشکە ساڵییەوە هەولێر دووەمین شوێنە کە زیانمەند بووە، بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانیشی، پلانێکی دیکە دادەڕێژن.

لە میانەی پرێسکۆنفڕانسێکیدا پارێزگاری هەولێر، بۆ مێدیاکان راگەیاند، کە لە پارێزگای هەولێر هەستاون بە درووستکردنی ژوورێکی عەمەلیات، تا لەسەر پرسی وشکە ساڵی و کەم ئاوی بکۆڵنەوە، ئەمڕۆش دەست بە هەنگاوە خێرانی دەکات و پلانی دیکەیش دادەڕێژن، بۆ ئەوەی کاریگەری و زیانەکانی کێشەی وشکە ساڵی کەمتر بکەنەوە.

پارێزگاری هەولێر ئاشکرایشی کرد، کە ١٢٠ بیری ئاو وشکیان کردووە و ١٢٠ بیری دیکەیش شۆڕکردنەوەیان پێویستە، پێشبینیشی کرد، کە زیاتر لەو ژمارەیە لە کار بکەون و بوەستن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، کە پێویستیان بە هاریکاری هاووڵاتیان هەیە، تا دەست بە ئاوەوە بگرن، ئەوانیش وەک حکوومەت پێویستە لە سەریان ئاوی خاوێنی خواردنەوە دابین بکەن.

 

زۆرترین بینراو