پارێزگاری هەولێر: یەک ملیارد و 600 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزای چۆمان و دەوروبەری تەرخانکراوە 

پارێزگاری هەولێر: یەک ملیارد و 600 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزای چۆمان و دەوروبەری تەرخانکراوە 

زاری کرمانجی-چۆمان: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ جێگرەکەی سەردانی قەزای چۆمانی کرد و لەگەڵ سوارە ئەکرەم،  قائیمقامی چۆمان و بەڕێوەبەری ناحیەکانی سنوورەکە و بەرپرسی فەرمانگە حکومیەکانی ناوچەکە کۆبوویەوە. 
دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: دەڤەری باڵەکایەتی بایەخێکی گرنگی هەیە لەلای حکوومەتی هەرێم و ناوچەیەکی گەشتیاری و ئابوورییە و ئەوەی لەتوانای حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بێت بۆ خزمەتی هاووڵاتییانی ئەم سنوورە جێبەجێی دەکەین. 
پارێزگاری هەولێر، ڕاشیگەیاند: لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەستپێکردنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزرییەکان، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بڕی یەک ملیارد و 600 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ئەم ناوچەیە تەرخانکراوە، بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژانەی تەواو نەکراون کاری پێویستی بۆ ئەنجامبدرێت و کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاریش بخرێنە خزمەتی هاووڵاتییانی ئەم دەڤەرە.

زۆرترین بینراو