پڕۆژەیەكی ئاولە باڵەكایەتی جێبەجێ دەكرێت

پڕۆژەیەكی ئاولە باڵەكایەتی جێبەجێ دەكرێت

زاری كرمانجی-چۆمان: ئەحمەد قادرەسۆر، قائیمقامی قەزای چۆمان، رایگەیاند " بۆڕی سەرەكی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیانی قەزای چۆمان، ساڵی ڕابردوو بەهۆی ڕۆچوونی ڕێگای سەرەكی لە گوندی مەڕان پچڕا، ئەمەش بۆ ماوەیەك كێشەی بۆ گواستنەوەی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتییان دروست كردبوو، بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە سەرقاڵی ئەنجامدانی پڕۆژەیەكین بە گۆڕینی رێڕەوی ئاوەكە و دانانی بۆڕی".

ئاماژەشی بەوەدا " لەم هەفتەی رابردوودا دەستكرا بەگۆڕینی ڕێڕەوی ئاوەكە بەدانانی بۆڕی قەبارە 10 ئینج بە درێژایی زیاتر لە 8 سەد مەتر، تاكو لە ڕۆچوون و پچڕان پارێزراو بێت و بەشێوەیەكی سەركەوتووانە ئاوی خواردنەوە بە هاووڵاتییان بگات و كێشەكە چارەسەر بكرێت.

زۆرترین بینراو