زیانەکانی جگەرە کێشان ....!؟

زیانەکانی جگەرە کێشان ....!؟

شەونم عەبدلواحید
 1- پێکهاتەی جگەرە زۆر مەترسیدارە و زیاتر لە 600 ماددەی کیمیایی زیان بەخشی تێدایە کە سەرەکیترینیان بریتیە لە "نیکۆتین، کاربۆن مۆنۆکۆسایە، تار، سیانە هایدرۆجین، ئامۆنیا و چەندین پێکهاتەی دیکەی تامدار و بۆندار" بۆ ئاڵوودەبوونی کەسی جگەرەکێش، بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر دروست بکات.

 ئەگەر ئەو بڕە نیکۆتینەی لەجگەرەیەکدا هەیە، ڕاستەوخۆ بکرێتە ناو خوێنی هەر تاکێکەوە، ڕاستەوخۆ پاش چەند خولەکێک دەیکوژێت.

 2- بەهۆی جۆر و پێکهاتەکەیەوە بەیەکێک لەگرنگترین هۆکاری توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجەی قوڕگ و سی دادەنرێت، دەبێتە هۆی گرتنی بۆری هەناسەدان و بەرز بوونەوەی پەستای خوێن، هەندێکجاریش کوشتنی کەسەکان.

3-جگەرەکێشان دەبێتە هۆی کەم خۆری و لاوازی جەستە، یاخود قەڵەو بوونی نائاسایی کەسی جگەرەکێش، بەهۆی دروست بوونی چەندین نەخۆشی لەجەستەدا.

 4- هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی و لاواز بوون، ڕەنگە تەواو ئەو ئارەزووە لەناوبەرێت.

5- دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی چەوری و خەستی خوێن زیاد دەکات، لەئاکامدا جەڵتەی لێدەکەوێتەوە، وەک جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ، کە زۆرجار کەسەکان بەهۆیەوە ڕاستەوخۆ دەمرن یاخود بەشێکی جەستەیان لەکاردەکەوێت .

6- کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ئاستی بینین و هەندێک جار نەمانی توانای بینین هەیە.

 7ـ کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ئافرەتی دووگیان، هەندێکجار دەبێتە هۆی ناتەواوی کۆرپەلە .

8- کاریگەری لەسەر چالاکی گورچیلە هەیە و ناهێڵێی وەک پێویست کاری خۆی بکات . 

9- هۆکارە بۆ تووشبوونی چەندین نەخۆشی درێژخایەن، بەمەش مرۆڤەکان لە مردن نزیک دەکاتەوە و تەمەنی کورت دەکات.

زیانەکانی جگەرەکێشان لەڕووی کومەڵایەتیەوە:
 1-بوونی بۆنێکی ناخۆش لە هەناسەی کەسی جگەرەکێش، کە دەبێتە هۆی بێزاربوونی ئەو کەسانەی نزیکی دەکەونەوە یان قسەیان بۆ دەکەن

 2-دروستبوونی بۆنێکی ناخۆش لەپۆشاک و ماڵ و شوێنی کارکردنی ئەو کەسانەی جگەرەکێشن، ئەمەش کاریگەری لەسەر پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان دەبێت و لەبری دڵخۆشبوون بەسەردان کردنیان  کەسانی چواردەوریان بێزار دەبن.

3-بەفیڕۆدانی پارەیەکی زۆر بەخۆڕایی، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کەسەکان، پەنا بۆ بەدەستهێنانی پارە بدەن بەشێوەیەکی نەشیاو.

4- هەندێک جار کەسایەتی مرۆڤ لاواز دەکات لای دەورووبەر، بەهۆی داواکردنی جگەرە یاخود پارە.

5- کێشانی جگەرە لەشوێنی نەشیاودا و تێکەڵکردنی بەکەسانی خراپ، هەندێک جار منداڵ بەکاردەهێنرێت، تا دەگاتە دەستدرێژی سێکسی یان لێدانیان یان توشبوونیان بەشەڕ و ئاژاوە .

 6-دورکەوتنەوەیان لەکۆمەڵ و هەندێکجار توشبوونیان بەچەندین   بەهیوای لەش ساغی وتەندروستی بۆ هەموو لایەک

زۆرترین بینراو