پەروەردەی سۆران.. دەبێت مامۆستایانی وانەبێژیش ڤاکسین وەرگرن

پەروەردەی سۆران.. دەبێت مامۆستایانی وانەبێژیش ڤاکسین وەرگرن

زاری کرمانجی-سۆران:
  ئاگاداری گشت مامۆستایانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سوران دەکەینەوە، بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان و کەس و کاریان و قوتابیان، بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، بەزووترین کات لە رێگای بەڕێوەبەی قوتابخانەکانیان، ناوی خۆیان تۆمار بکەن و نووسراوی قوتابخانە بگەیەنە بەشی کارگێری پەروەردەی سۆران، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تا ئەو کاتەی خوێندن دەست پێدەکاتەوە، بتوانین سەرجەم مامۆستایانی پەروەردەکەمان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت".
  ئەم ھەڵمەتە جگە لە مامۆستایانی هەمیشەیی مامۆستایانی وانەبێژیش دەگرێتەوەو پێوستە بەبێ جیاوازی بەشداربن، لە هەڵمەتیی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا،  بەناوی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سۆران، دەستخۆشانە لە بەڕێوەبەرو جێگرو کارمەند و پزیشکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سۆران دەکەین، بۆ ئەرک و ماندووبوونیان و تەرخان کردنی بنکەی تەندروستی  ھەندرێن تایبەت بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان.

م. عەزیز سەعید بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران

زۆرترین بینراو