زیانەكانی نوستن لەسەر سك

زیانەكانی نوستن لەسەر سك

ئا: شەهلا رەشید
_ دروستكردنی بەردی گورچیلە، لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە كە نوستن لەسەر سك هۆكارێكە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە، خۆ جوڵاندن بە لای راست و چەپدا لە كاتی نوستن رێگرە لە دروستبوونی بەردی گورچیلە، بەڵام نوستن لەسەر سك لاشە بە وەستاوی و بێ جوڵەیی دەمێنێتەوە و ئەوەش دەبێتە هۆی كۆبوونەوە و دروستبوونی بەرد.
_ لاوازی ماسولكەكانی سك و هەوكردنی گەدە.
_ چەمانەوەی پشت بە تێپەڕبوونی كات، تووشبوونی بڕبڕەی پشت بە ئازاری زۆر.
_ زیانەكانی مل لەبەر نارێكی لاشە لەكاتی نوستن لەسەر سك، لەگەڵا هەستكردنی كەسەكە بە گرژبوونی ماسولكەكانی مل.
_ نوستن لەسەر سك بۆ ئافرەتی دووگیان لە مانگی یەكەمدا زیانی نییە، بەڵام زیانەكەی دەست پێدەكات بۆ ئەو ئافرەتانەی كە دووگیانیەكەیان لە مانگی سێیەم و زیاتر دایە ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ئەو جۆرە نوستنە، چونكە كۆرپەلە راستەوخۆ پەستانی دەخرێتە سەر.

زۆرترین بینراو