كاندیدێكی پارتی : كار له‌سه‌ر پته‌وكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م له‌ عیراق

كاندیدێكی پارتی : كار له‌سه‌ر پته‌وكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م له‌ عیراق

ره‌مه‌زان هه‌رنی – هه‌ولێر : پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر سه‌باح سبحی حه‌یده‌ر به‌زار كاندیدی ژماره‌ 36 ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ بازنه‌ی 4 له‌ هه‌ولێر كه‌ دكتۆرای هه‌یه‌ له‌ زانسته‌ سیاسییه‌كان ، له‌ دیمانه‌یه‌كی زاری كرمانجی دا باس له‌ كاروبه‌نامه‌كانی خۆی ده‌كات بۆ خۆلی پێنجه‌می ئه‌جومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق .
دكتۆر سه‌باح سبحی حه‌یده‌ر كاندیدی ژماره‌ 36 ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ بازنه‌ی 4 له‌ هه‌ولێر به‌ زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند : بسپۆریم زانسته‌ سیاسییه‌كانه‌ بۆ په‌رله‌مانتاری ئه‌و بواره‌ زۆر گرنگ و پێویسته‌ ، پلانی كاركردنمان له‌ دوای به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر كار لسه‌ر پلانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ چوار ساڵی ئاینده‌ ، كار له‌سه‌ر پته‌وكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م له‌ عیراق و بواری ئابووری و خوشگوزه‌رانی و پێكه‌وه‌ژیان و دامه‌زراندنی سیتسه‌مێكی سیاسی له‌ عیراقدا.  له‌ چوار چێوه‌ی سیاسه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ خۆلی پێنجه‌م .
د.گوتیشی : وه‌ك پلانه‌كانی خۆم دوای متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی كوردستان كار لسه‌ر مه‌له‌فی بۆدجه‌ ده‌كه‌م و ئه‌و مادده‌ ده‌ستوریانه‌ كه‌ كارا نه‌كراون وكاریان پێنه‌كراوه‌ و غه‌در له‌ كورد كراوه‌ به‌و ماددانه‌ یان به‌شێوه‌یه‌كی ناراوه‌به‌كاری دێنن كێشه‌ له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ن ، و كار له‌سه‌ر ناوچه‌كانی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌كه‌م له‌ خۆلی پێنجه‌م و كار بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌ستوری ده‌كه‌م .
ئه‌و كاندیده‌ی پارتی گوتیشی : هه‌ندێ مادده‌ی ده‌ستوری هه‌یه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عیراقدا نیه‌ كارا نه‌كراوه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌ستهه‌ڵاتیان هه‌بووه‌ له‌ عیراق ئه‌و ئه‌قلیه‌ته‌ی هه‌بووه‌ ئه‌و ماددانه‌ به‌كاربێنن دژی هه‌رێمی كوردستان بۆه‌ به‌ هه‌موو تواناكانمان كار بۆ كاركردنی ئه‌و ماددانه‌ ده‌كه‌م .
ناو براو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو : سه‌رۆك بارزانی به‌راشكاوی قسه‌ی له‌سه‌ر خۆلی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عیراق كردوو جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كێشه‌ سیاسییه‌ ناوخۆیه‌كان وه‌لابنێن  كورد له‌ عیراق دا یه‌كگرتوو بێت به‌یه‌ك ده‌نگ كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستنی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رژوه‌ندی گشتی له‌سه‌رۆی هه‌موو په‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تر بێت ، زۆربه‌ی وڵاتانی زلهێزی جیهانی و  به‌هێز به‌ چاوی نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆ سه‌یری كوردستان ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی دبلۆماسی به‌هێزیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ زیاتر بكه‌ین و كه‌متر نه‌بن.پێویسته‌ لایه‌نه‌كانی كوردستان له‌ عیراقدا شانبه‌شانی پارتی یه‌كگرتوو بن پرسه‌ چاره‌نوسازه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ گه‌لی كورد چاره‌سه‌ربكه‌ن .

زۆرترین بینراو