سوودەکانی شوتی بۆ جەستەی مرۆڤ

سوودەکانی شوتی بۆ جەستەی مرۆڤ

 

شوتی یەکێکە لە میوە سەرەکییەکانی وەرزی ھاوین, بەھۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە ھەستی تینویەت کەم دەکاتەوە 

جگە لە شوتی دەنک و توێکلەکەشی سودیان ھەیەو کاریگەری لەسەر مرۆڤ جێدەھێلن، بەپێی ھەوالێکی مالپەری pharmeasy.in کە باس ناوکی شوتی دەکات و دەلێ: بەھۆی زۆری رێژەی ڤیتامین سی و زینک و ئاسن و چەوریە سودبەخشەکان و چەندین سودی تریان ھەیە بۆ جەستە کە گرنگترینان ئەمانەن
١-پێست گەشاوە دەکات.
٢-یارمەتیدەرە لە پتۆسەی گەشەکردنی قژ.
٣-تەندروستی دڵ باشتر دەکات.
٤-شەکرەیخوێن دادەبەزێنێت.
٥-سیستەمی بەرگری لەش بەھێز دەکات.

جگە لە ناوک توێکلیش بە پێچەوانەی ئەوەی زۆر کەس دەیزانێت بۆ خواردن گونجاوە کە چینی رەق و و دەرەوەیەو پارێزگاری لە چینی تەرو ناوەوەی شوتی دەکات وێرای ئەوەی کاریگەری ئەرێنی و باش لەسەر جەستە جێدەھێلت بەپێی بابەتێک لە گۆڤاری “organicfacts” باس لە گرینگترینیان دەکات وەک 
١-یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی پێست بەھۆی ئەوەی برێکی زۆر دژە ئۆکسیدی تێدایە.
٢-فشاری خوێن دادەبەزێنێت بەھۆی ئەوەی کالیسیۆمی تێدایە.
٣-یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.
٤-لەماوەی دوگیانی دلتێکەلاتن و ئاوسان کەمدەکاتەوە.
٥-ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی درێژخایەن کەمدەکاتەوە.

سەرەرای ئەو سودانەو دەولەمەندی بە ماددە خۆراکیەکان بەلام دەبێت ھەندێک کەس خۆی بپارێزێت لە خواردنی شوتی بە برێکی زۆر
پزیشکان رێنمای دەدەنە ئەو کەسانەی کێشەی سکچون و بەردی گورچیلەو گرێی پروستاتیان ھەیە لەگەل کێشەی رەقبونی خۆێنبەرەکان خواردنی شوتی بە رێژەیەکی بەرچاو کەم بکەنەوە 
وە ئاماژەش بەوە دەدەن کە باشترین کات بۆ خواردنی شوتی بەر لە ژەمی نیوەرۆیە بە رێژەی 
٢٠٠-٣٠٠ گرام, ھەروەھا باشتر وایە ھیچ میوەیەکی تری لەگەل نەخورێت.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر