بەفربارین لە تورکیا دەستی پێ کرد

بەفربارین لە تورکیا دەستی پێ کرد

زاری كرمانجی - لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو کە دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئاووهەوای سیبریاوە، باران بارین بەردەوامە، هەروەها لە چیای ئاگری بەفر بارین دەستی پێ کرد.
چیای ئاگری کە بەرزترین لووتکەی تورکیایە و پێنج هەزار و 137 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، بە بەفر سپی بوو.
ساڵانە یەکەم بەفری زستان لە تورکیا لە لووتکەی ئەم چیایە دەبارێت.
دانیشتوانی ناوچەکە دوای بەفر بارین لە چیای ئاگری، خۆیان بۆ هاتنی وەرزی زستان ئامادە دەکەن.

زۆرترین بینراو