كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان: ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه‌

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان: ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه‌

زاری كرمانجی - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 24 - 5- 2021 له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: سبه‌ی سێشه‌مه‌ 25 - 5- 2021 ،  له‌ هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان له‌ كاته‌كانی به‌یانیی زوودا هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ری بارانبارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی هه‌ردوو پارێزگاكه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌بارانیش له‌ سه‌نته‌ری پارێزگاكان هه‌یه‌، له‌ دهۆك و كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی دهۆك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ری بارینی كه‌مێك باران له‌ دهۆك هه‌یه‌، له‌ كه‌ركووكیش ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران هه‌یه‌.


که‌شناسی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ ، هه‌ولێر 33 پله‌ ، دهۆك 31 پله‌ ، سلێمانی 33 پله‌ ، كه‌ركوك 35 پله‌ .
سبه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: 
هه‌ولێر 31 پله‌ ، دهۆك 30 پله‌ ، سلێمانی 32 پله‌ ، كه‌ركوك 34 پله‌ .

زۆرترین بینراو