پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

زاری كرمانجی - به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌مه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌راورد به‌دوێنێ و رۆژی پێشتر به‌رز ده‌بێته‌وه‌.
كه‌شناسی رایده‌گه‌ێنێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ له‌پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هه‌ولێر  36 پله‌ ، دهۆك 35 پله‌ ، سلێمانی 36 پله‌ ، كه‌ركوك 38 پله‌ .
سبه‌ی پێنجشه‌مه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هه‌ولێر 38 پله‌ ، دهۆك 37 پله‌ ، سلێمانی 38 پله‌ ، كه‌ركوك 40 پله‌.