لەرواندز هاووڵاتییان ڤاکسین وەردەگرن

لەرواندز هاووڵاتییان ڤاکسین وەردەگرن

زاری کرمانجی - رواندز
لە قەزای رواندز هاوشێوەی شارو شارۆچکەکانی تری کوردستان دەستکراوە بە پێدانی ڤاکسین بەهاووڵاتیان.
دکتۆر سەپان قادر، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی رواندز بەزاری کرمانجی راگەیاند: لە هەفتەی رابردوو دەستمان کردووە بە پێدانی ڤاکسین، سەرەتا  لە کارمەندانی تەندروستی دەستمان پێکرد، لە هەفتە یەکەم ٣٤ کەس لە پزیشک و  کارمەندانی تەندروستی ڤاکسینان وەرگرت، لەم هەفتەیەش کە هەفتەی دووەمە دوو رۆژمان دیاریکردووە بۆئەوەی هاووڵاتییان بێن ڤاکسین وەربگرن لە نەخۆشخانەکەمان، ئەوانەی ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، لە هەفتەی دووەمیش وەک بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی رواندز ئاماژەی بۆکرد، ٤٨ کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە لەگشت چین و توێژەکان، بەگشتی تائێستا لە رواندز ٨٢ کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە، ئەو کەسەی ڤاکسین وەردەگرێت بۆماوەی نیو کاتژمێر لەژێر چاودێری پزیشکان دەمێنێتەوە دواتر بەڕێدەکرێت.

زۆرترین بینراو