نەخۆشییە سەیرەكان

نەخۆشییە سەیرەكان

ئا/ شەهلا رەشید
هەندێك نەخۆشی سەیرو سەمەرە هەن لە ژمارەیەك لە مرۆڤەكان سەرهەڵدەدەن كە زۆر دەگمەنن و بۆ چارەسەریشی پێویستی بە پزیشكی تایبەتە، هەندێك لەو نەخۆشیانە پەیوەندی بە خیاڵ و رۆئیای كەسەكانەوە هەیە، لە خوارەوە ئاماژە بە هەندێكیان دەدەین.


* نەخۆشی خیاڵی


ئەم نەخۆشییە زیاتر لە بیستەكانی تەمەندا روودەدات، كەسەكە هەست دەكات هی ئەم جیهانە نییە و بۆنەوەرێكی ئاسمانییە، شتەكان لە قەبارەی خۆی نابینێت، زیاتر لە خیاڵ دەژیت، پسپۆرانی پزیشكی لەم بوارە پێیانوایە، هەندیك كات بوونی وەرەم لە مێشكدا هۆكارە بۆ ئەم  نەخۆشییە.


* نەخۆشی چوونە لای پزیشك بە بێهۆ


ئەم نەخۆشییە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە چێژ لە چۆنە لای پزیشك وەردەگرن بە بێ هۆ، بیانوو دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی بچنە نەخۆشخانە، زۆرجار نیشانەكانی ئەو نەخۆشییە  لەو ئافرەتانەدا دەردەكەوێت كە لە ماڵەوەن و هیچ كارێك نییە ئەنجامی بدەن، بەپێی توێژینەوەیەك %1ی خەڵك ئەم نەخۆشییەیان هەیە و شارەزاییەكی تەواویش لە دەستەواژە پزیشكییەكان پەیدا دەكەن، بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشییە پێویستە سەردانی پزیشكی دەروونناسی بكات.


* نەخۆشی چەند كەسایەتی


ئەو كەسانە هەر جارە و كەسایەتییەكیان هەیە، ژیانیان لە نێوان 2 بۆ 3 كەسایەتی جیاواز دایە، وا دەكەن مامەڵە كردن لەگەڵیان سەخت بێت و هەندێك كات رەگەزی خۆیان لێ تێك دەچێت.


* گومانی بەردەوام


ئەمەیان بەهۆی زیانگەیاندن بە مێشك دروست دەبێت، نەخۆشەكە باوەڕی وایە كە شتێك دەبینێت لە راستیدا وا نییە.


* نەخۆشی جوولەی دەست


نەخۆشەكە لەناكاو بە تەواوەتی كۆنتڕۆڵی دەستێكی لە دەست دەدات و بۆ گرتنی ناچارە دەستەكەی دێكە بەكار بهێنێت هەندێكجار دەبێتە هۆی ئازاری كەسەكە، بوونی گرێ لە مێشك یا تێكچوونی فەرمانی مێشك هۆكارە و چارەسەریشی نییە. 

زۆرترین بینراو