لەسنووری شارەوانی وەرتێ چەند پڕۆژەیەک کەوتنە واری جێبەجێکردن

لەسنووری شارەوانی وەرتێ چەند پڕۆژەیەک کەوتنە واری جێبەجێکردن

زاری کرمانجی - وەرتێ: لەسنووری شارەدێی وەرتێ پڕۆژەی کۆنکرێت کردنی کۆڵانە ناوخۆییەکان کەوتە واری جێبەجێکردن.
محەممەد عەبدوڵرەحمان خدر، سەرۆکی شارەوانی وەرتێ بۆزاری کرمانجی گووتی : پڕۆژەی کۆنکرێت کردنی کۆڵانە ناوخۆییەکان و چاککردنەوەی ڕێگای بەڕۆژ کەلێتە  کەوتە واری جێ بەجێ کردنەوە .ئەم پڕۆژەیە لەسەر بودجەی پەرە پێدانی پارێزگای هەولێر  بەگوژمەی دوو سەدوو هەشت ملیۆن دینار جێ بەجێ دەکرێت  لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی هەولێر  سەرپەرشتی دەکرێت .  گووتیشی : داوا لە هاووڵاتییان دەکەین هاوکارمان بن هەرکۆڵانێک کۆنکرێت  نەکرێت لەبەشی دووەم کۆنکرێت دەکرێت.

زۆرترین بینراو