ئاگاداری لێكەوتە نەرێنییەكانی ئەمجۆرە دەرمانە بن

ئاگاداری لێكەوتە نەرێنییەكانی ئەمجۆرە دەرمانە بن

ئا/ شەهلا رەشید: ڤۆڵفاست ناوە زانستییەكەی(دایكلۆفیانیك پۆتاسیۆم)ە ئەم دەرمانە بەربڵاوە و بەكارهێنەری زۆرە دەرمانێكی كاریگەرە بۆ ئازار شكاندن، بەلام بەبێ راوێژكردن بە پزیشك و دەرمانساز بەكار مەهێنن.
 كە زۆربەی خەڵك بەكار دەهێنن بێ ئەوەی سەردانی پزیشك بكەن و ئاگاداری زیانەكانی بن، دیارترین لێكەوتە نەرێنییەكانی ڤۆڵفاست لەم خاڵانەی خوارەوە ئاماژەی پێدەكەین.
_ برین و هەوكردن یا خوێنبەربوونی گەدە و دوانزەگرێ.
_ گەڕاندنەوەی ئاوی زیادە بۆ ناو لەش و ئاوسانی لەش بەتایبەت لەو كەسانەدا كە سست بوونی دڵا و گۆرچیلەیان هەیە.
_ پەككەوتنی گورچیلەكان و چەندین لێكەوتەی تر.
ئەو كەسانە كێن كە نابێت بە هیچ جۆرێك ڤۆڵفاست بەكار بێنن؟
_ ئەو كەسانەی كە پەككەوتنی درێژخایەنی گورچیلە و ماسولكەكانی دڵیان هەیە.
_ نەخۆشی جگەری توند.
_ ئەو كەسانەی كە برینی گەدە و دوانزەگرێیان هەیە بەتایبەت ئەگەر حاڵەتەكە نوێ بێت، ئێستا یا ماوەیەكی كورت بێت كەسەكە تووش بێت.
_ بەشێكی بەرچاو ئەو كەسانەی نەخۆشی رەبۆیان هەیە، بەشێوەیەكی گشتی كەسانی بە تەمەن و خانمانی دووگیان دەبێت لە بەكارهێنانی ئەم دەرمانە دووربن تەنها لە رێگەی راوێژكردن بە پزیشك وەربگرن یا نە.

 

زۆرترین بینراو