دەرماڵەی هاتووچۆ بەسەر قوتابیانی كوڕو كچی شەهیدان دابەش دەكرێت

دەرماڵەی هاتووچۆ بەسەر قوتابیانی كوڕو كچی شەهیدان دابەش دەكرێت

زاری كرمانجی-سۆران:
ئەشقی مەلا بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت "ئاگاداری كچ و كوڕی شەهیدانی سنوورەكەمان دەكەینەوە ئەوانەی قوتابین لەم هەفتەیەدا دەست دەكەین بە دابەشكردنی دەرماڵەی هاتووچۆ بەسەریاندا، كە زیاتر لە 200 قوتابی كوڕو كچی شەهیدان، لە وەرگرتنی ئەم دەرماڵەیە سوودمەند دەبن".
گووتیشی "ئەوانەی لە دەروەی شارن بری 900 هەزار دیناریان پێدەدرێت، هەروەها ئەوانەش كە لە سەنتەری شارن بری 400 هەزار دیناریان بەسەر دابەش دەكرێت.

زۆرترین بینراو