دەرماڵەی هاتووچۆ بەسەر قوتابیانی کچ و كوڕی شەهیدان دابەشكرا

دەرماڵەی هاتووچۆ بەسەر قوتابیانی کچ و كوڕی شەهیدان دابەشكرا

زاری كرمانجی-سۆران:
له‌ بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، لە رێوڕسمێكی شایستەدا دەستکرا بە دابەشکردنی دەرماڵەی هاتووچۆ، بەسەر قوتابیانی کوڕ و کچی شەهیدان.
 ئەشقی مەلا بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت "ئەمڕۆ دووشەممە لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبووانی مەغدید ئەحمەد قائیمقامی سۆران بە وەكالەت و فەرمان ئاغا بەرپرسی لیژنە ناوچەی زۆزك و ژمارەیەک میوانان، دەستمان کرد بە پێدانی دەرماڵەی هاتووچۆ بە قوتابیانی کوڕ و کچی شەهیدانی سنوورەكەمان".
ئاشكراشی كرد "زیاتر لە 200 قوتابی كوڕو كچی شەهیدان، لە وەرگرتنی ئەم دەرماڵەیە سوودمەند بوون، ئەوانەی لە دەروەی شار بڕی 900 هەزار دیناریان پێدەدرا، هەروەها ئەوانەش كە لە سەنتەری شارن بڕی 450 هەزار دینار.

زۆرترین بینراو