گوتەبێژی حکومەتی هەرێم وه‌ڵامی سه‌ركرده‌یه‌كی میلیشیای سه‌یدولشوهه‌دا ده‌داته‌وه‌

گوتەبێژی حکومەتی هەرێم وه‌ڵامی سه‌ركرده‌یه‌كی میلیشیای سه‌یدولشوهه‌دا ده‌داته‌وه‌

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵفڕینی فڕۆكه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر میلیشاكان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هەر هێرشێکی دیكه‌ بکرێتە سەر هەولێر، گومان دەکەوێتە سەر ئەو لایەنە و هاوچەشنەکانی نوێنەرایەتی دەکەن.

د.جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاشكرای كرد، یەکێک لە بەرپرسەکانی میلیشیای (کتائب سید الشهدا‌و) بەناوی "احمد المکصوص" بانگەشەی ئەوەی کردبوو، کە گوایا ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی هێرشیان کردە سەر میلیشیاکان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە فڕیون. ئێمە ئەم قسانە رەتدەکەینەوه‌ و ئەمە رێخۆشکردن و پاساو هێنانەوەی پێش وەختەیە بۆ بەئامانجگرتنی هەولێر.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

لەم رۆژانەدا یەکێک لە بەرپرسەکانی میلیشیای (کتائب سید الشهدا‌و) بەناوی "احمد المکصوص" بانگەشەی ئەوەی کردبوو، کە گوایا ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی هێرشیان کردە سەر میلیشیاکان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە فڕیون. ئێمە ئەم قسانە رەتدەکەینەوە، چونکە هیچ بنەمایەکیان بۆ نییە، بە پێچەوانەوە ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەولێر لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانەوە بووە و ئێستاش ئەم قسانە مانایەکی خراپ دەگەینن.

هەر هێرشێکی دیكه‌ بکرێتە سەر هەولێر، گومان دەکەوێتە سەر ئەو لایەنەی "احمد مکصوص" و هاوچەشنەکانی نوێنەرایەتی دەکەن، چونکە ئەمە رێخۆشکردن و پاساو هێنانەوەی پێش وەختەیە بۆ بەئامانجگرتنی هەولێر.

 

د.جوتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

زۆرترین بینراو