ئۆکسجینی هەسارەی زەوی لە چییەوە بەرهەمدێت؟

ئۆکسجینی هەسارەی زەوی لە چییەوە بەرهەمدێت؟

وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: گەلان جەبار
هەموو کەسێک دەزانێت کە دار و ڕووەکەکان بەشێکی ئۆکسجین وەبەرهەمدێنن کە ئێمە پێویستمانە بۆ هەناسەدان. بەڵام ئایا دەتزانی ئەو ئۆکسجینە لە زەریاشەوە دێت؟ 
چ شتانێک ئۆکسجینی زیاتر وەبەرهەم دێنن؟ زەریا و دەریاکان یان درەخت و ڕووەکەکان؟ 
زەریاکان ئۆکسجینی زیاتر لە درەختەکان وەبەرهەم دێنن، کە تەنانەت ڕێژەکەشیان لەیەکەوە نزیک نین! 
بەڵێ، زۆربەی ئەو هەوایەی هەڵیدەمژین لەو ئاوەوە دێت کە چواردەوری هەسارەکەمانی داوە! بەڵام چۆن؟
ئۆکسجین لەو ڕووەکە دەریایانەوە و ئەو تریلیۆن زیندەوەرە تاک خانە بچوکانەوە وە بەرهەمدێت کە پێیان دەوترێ فایتۆپلانکتۆنەکان، کە لە ئاوی سوێر و سازگاریشدا هەن.
درەختەکان زۆربەی ئۆکسجینی زەوی وەبەرهەم ناهێنن، تەنها لە21% ی بەرگەهەوای زەوی وەبەرهەم دێنن، ئەوەی زۆربەی ئۆکسجینی زەوی وەبەرهەمدێنێت زەریاکانن.
ئەم زیندەوەرە ڕوەکیانەی زەریاو دەریاکان زۆر زۆر لەوە بچوکترن بە چاوی ئاسایی ببینرێن، بەڵام کاتێک بیلیۆنان لەم ڕووەکانە پێکوەدەبن لەکاتی کرانەوەی قەوزەدا دەبینرێن، کە لە پارچەی سەوز دەچن(کلۆرۆفیل ڕەنگی سەوزیان پێدەدات).
فایتۆپلانکتۆنەکان ڕەنگە زۆر بچوکبن بۆ ئەوەی بیان بینی، بەڵام یەکێکن لە گرینگترین زیندەوەرەکان کە زەریاکان و تەواوی هەسارەی زەوی بۆ مانەوە پێویستیەتی.
فایتۆپلانکتۆن چییە؟
فایتۆپلانکتۆنەکان بنچینەی تۆڕی خۆراکی ئاوین
ناوەکە لە یۆنانییەوە هاتووە، وشەی پلانکتۆس واتە وێڵ یان گەڕیدە و فایتۆنیش بەمانای ڕووەک دێت.
زانینی ئەوەش کە ئەم پلانکتۆنانە بنچینەی زنجیرەی خۆراکی ئاوین، وە ئەمەش مانای ئەوەیە ئەوان سەرچاوەی سەرەکی خۆراکن بۆ گیانەوەران لە ماسی بچوکەوە بۆ ماسی و نەهەنگە گەورەکانیشەوە. 
بەبێ فایتۆپلاکتۆنەکان، هیچ زیندەوەرێکی ئاوی نەدەبوون بۆ پاراستنی هاوسەنگی ژینگەیی. 
ژیانی فایتۆپلانکتۆنەکان چۆنە؟
زۆربەی فایتۆپلانکتۆنەکان لەکاتی هەبوونی تیشکی خۆر لەسەر ڕووی ئاو بڵاودەبنەوە. بەهۆی هەڵمژینی تیشکی خۆر و مادە خۆراکیەکانی ناو ئاو دەژین.
وەک ڕووەکەکان، تیشکی خۆر هەڵدەمژن و وزەکەی بۆ ڕۆشنەپێکهاتن بەکار دەهێنن، و ئۆکسجین لە دوای پڕۆسەکە دەردەپەڕێنە هەواوە.
هەروەها، ڕۆشنەپێکهاتنی فایتۆپلانکتۆنەکان کۆنتڕۆڵی هاوسەنگی ئۆکسجین و دوانۆکسیدی کاربۆنیان کردووە لە سەرەتای ماوەی پریکامبریەنەوە.  
فایتۆپلانکتۆنەکان لە ئاوی سازگاری دەریاچەکانیش هەن. باوترین جۆریشیان دایەتۆمە، کە سەر بەگروپی سەرەکی مایکرۆئەلگایە.  
فایتۆپلانکتۆنەکان چەند ئۆکسجین وە بەرهەمدێنن؟ 
ڕووەکە ئاوییەکان و ئەو زیندەوەرانەی ڕۆشنەپێکهاتن دەکەن وەک زۆربەی ڕووەکەکان ئەو ئۆکسجینە دابین دەکەن کە ئێمە هەڵیدەمژین.
فایتۆپلانکتۆنەکان ڕۆڵێ بەرچاویان هەیە لە دابینکردنی ئۆکسجینی بەرگەهەوادا، وادادەنرێت کە فایتۆنەکان نیوەی هەوای هەسارەکە بۆ هەناسەدان وەبەرهەم دێنن، بەڵام ئەگەر بیرلەوە بکەیتەوە زەریاکانمان سەدا 71ی زەویان داپۆشیوە، زانایان تەخمینیان کردووە کە فایتۆپلانکتۆنەکان 50 بۆ 85 لە سەدی ئۆکسجینی زەوی وەبەرهەمدێنن. 
هەروەها، بەپێی وێبسایتی ناشناڵ جیۆگرافی، قووتابیان حیسابی ئەوەیان کردووە کە سەدا 70ی ئۆکسجینی زەوی لەلایەن فایتۆپلانکتۆنەکانەوە وەبەرهەمدێت. هەروەها ڕوەکە ئاویەکانی دیکەش ئۆکسجین وەبەرهەمدێنن، لەکاتێکدا دارستان، ڕووەکەکان و درەختەکان تەنها سەدا28ی ئەو ئۆکسجینە وەبەرهەم دێنن کە ئێمە بۆ هەناسەدان بەکاری دێنین! 
لە تاقیگەکاندا زاناکان دەتوانن ئەوە دیاری بکەن کە تاکە فایتۆپلانکتۆنێک دەتوانێ چەند O2 بەرهەم بێنێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، زەحمەتە بە وردی هەژماری ڕێژەی سەدیەکەی بکرێ، بەگشتی فایتۆپلانکتۆنەکان بەژدارن لە بەرهەم هێنانی ئۆکسجینی بەرگەهەوادا. 
سەختە کە هەژماری تەواوی فایتۆپلانکتۆنەکانی زەریا، دەریا،و دەریاچەکانی زەوی بکەین.
فایتۆپلانکتۆنەکان ژمارەیان کەم و زیاد ئەکا بەپێی وەرزەکان. زیاتر لە بەهاراندا زۆردەبن ئەوکاتەی ڕووناکی و مادەی خۆراکی هەیە.
سەرچاوە:
https://www.divescotty.com/.../ocean-phytoplanktons...

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو