کاریگەری شەپۆلی کبریتی و چۆنیەتی خۆپاراستن ؟

کاریگەری شەپۆلی کبریتی و چۆنیەتی خۆپاراستن ؟

بەپێ ڕاپۆرتی کەشناسی لە ماوەی چەند کاژێرێکی تردا شەپۆلێکی هەوری تێکەڵ بە گازی دووانۆکسیدی گۆگرد (So2) کە لە بوڕکانەکانی دوورگەی سیسیلی Cicily´s لە ئیتاڵیا لە زنجیرە چیاکانی ئینتا Enta دەرچوە لە بەرواری ١٦٫١٧ ی مانگی ٢ وتا ئیستا بەردەوامە و ئەگەری هەیە بگاتە ئاسمانی هەرێمی کوردستان، ئەم جۆرە گازە ژەهراویە و کاریگەری لەسەر ژینگە و  تەندروستی مرۆڤ دا ئەنێت.
لەڕووی ژینگەیەوە :
1- یەکێکە لەگازە پیسکەرەکانی هەوا.
2- کاریگەری لەسەر گەشەی ڕووەک هەیە.
3- هۆکارێکەی بۆ دروست بوونی ترشەباران کاریگەی خراپی لەسەر پێکهاتەکانی ژینگە هەیە. 
4- کاریگەری خراپی لەسەر بەرووومی کشتوکاڵی هەیە بەتایبەت لەکاتی باران باریندا.
لەڕووی تەندرووستیەوە:
1-کاریگەری تەندرووستی خراپی هەیە بەتایبەت لەسەر ئەو کەسانەی نەخۆشی سییتەمی هەناسەدان و  ڕەبۆو تەنگەنەفەسییان هەیە.
2- هەروەها کاریگەری لەسەر پێست و دەم و چاو هەیە.
ڕێگاکانی خۆ پارێزی: 
١. بەستنی ماسک پێویستیەکی گرنگە بۆ ڕێگری لە هەڵمژینی  چونکە گازێکی بۆندارە.
٢. هەتا بکرێت لە ماڵەوە بمێنینەوە و نەچینە دەرەوە و دەرگا و پەنجەرەکان دابخرێن.
3- بۆئەوەی بەرپێست نەکەوێت لەوکاتانەدا جلو بەرگی داپۆشراو لەبەر بکرێت.
4- ئەگەر بەشێوەی  هەوری چڕو ترشە باران ببارێت لەگەڵی هەوڵ بدەین ئۆتۆمبیلەکان (سەیارە) ببردرێتە ژورەوە و بەری نەکەوێت چونکە تەئسیر لەسەر بۆیە و ڕوشانی دا ئەنێت....
5- ئەگەر لەوکاتەدا باران ببارێت هەوڵ بدەین تێکەڵ بەئاوی خواردنەوەمان نەبێت بەتایبەت ئاوی  تانکی سەربان. 


سبحان حسێن حمەڕشید
پسپۆڕی ژینگەیی

زۆرترین بینراو