ئۆفەرێكی شێتانە لە پاریسەوە،  ئێمباپێ خستۆتە بیركردنەوە و نەیمار یشی نیگەران كردووە

ئۆفەرێكی شێتانە لە پاریسەوە، ئێمباپێ خستۆتە بیركردنەوە و نەیمار یشی نیگەران كردووە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: ڕۆژنامە فەرەنسییەكان بڵاویانكردەوە كە لە نێوان ناسر خلێفی سەرۆكی پاریس سان جێرمان و یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ناوبراو كیلیان ئێمباپێ دوای یۆرۆ كۆبوونەوەیەكی چارەنووسازییان دەبێ .
تا ئێستا ئێمباپێ ئامادەیی نوێكردنەوەی بۆندەكەی نییە لەگەڵ یانەكەی و بڕیاری داوە بۆ ڕیاڵ مەدرید ئیمزا بكات، بەڵام پاریس لە هەوڵدایە بیرۆكەی جێهێشتنی یانەكە لە مێشكی مباپی بسڕێتەوەو بە بەرزكردنەوەی مووچەی ساڵانەی بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە لە پێكهاتەی تیپەكەی بۆ چەند وەرزێكی تریش بهێڵێتەوە. 
ئۆفەرەكە شێتانەیە و ڕەتكردنەوەی ئاوا ئاسان نییە، بەڵام نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی و یانەكە نیگەرانە لەبەرامبەر دەنگۆی ئەم ئۆفەرە و هەڕەشەی ڕۆیشتن دەكات و دەخوازی تاكە یاریزان بێ، كە زۆرترین مووچەی هەبێ لە تیپەكەدا .