وەزارەتی كارەبا: ئامادەكاری بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ دەیان پڕۆژەی وەبەرهێنان دەكه‌ین

وەزارەتی كارەبا: ئامادەكاری بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ دەیان پڕۆژەی وەبەرهێنان دەكه‌ین

زاری كرمانجی -  له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دابینكردنی كارەبا بۆ 1500 پرۆژەی نوێ و 13 ناوچەی پیشەسازیی تەوەرەی سەرەكی كۆبوونەوەكەی كەمال محه‌ممه‌د ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ دكتۆر محه‌مه‌د شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بوو.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: لەو كۆبوونەوەیەدا كە پەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت و دەستەی وەبەرهێنان ئامادەیبوون باس  لەهەماهەنگی زیاتری نێوان وەزارەت و دەستەی وەبەرهێنان كراو بڕیاردرا میكانیزمی نوێ و گونجاو بۆ پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەت و دەستەی وەبەرهێنان دابنرێت بەشێوەیەك وەزارەتی كارەبا بتوانێت بەزووترین كات و كەمترین رۆتین خزمەتگوزاریی كارەبا بگەیەنێتە پرۆژەكانی وەبەرهێنان بەتایبەتی لەهەردوو سێكتەری نیشتەجێبوون و پیشەسازیی دا.

زۆرترین بینراو