بڕوانامە بەسەر بەشدار بووانی خولی کارگێری دابەشکرا

بڕوانامە بەسەر بەشدار بووانی خولی کارگێری دابەشکرا

زاری كرمانجی-سۆران:
رۆژی سێ شەممە 29-6-2021 کۆتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی خولی کارگێڕی لە ئینستیتیوتی پیتۆڵ ئەنجامدرا کە خولەکە بۆ فەرمانبەرانی دام و دەزگا حکوومییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای سۆران ڕێکخرابوو، کە تەواوی چاڵاکیەکانی خولەکە 3 ڕۆژی خایاند.
وانەی ڕۆژی سێیەمی خولەکە لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (د.محه‌مه‌د خالید) مامۆستا لە کۆلێژی یاسا و ڕامیاری لە زانکۆی سەڵاحەدین پێشکەش کرا، کە تیایدا باسی لە کۆبونەوەی کارا کردو سەرەتا بە پێناسەی ناونیشانەکە دەستی پێکرد، دواتر تیشکی خستە سەر گرینگی کۆبونەوە و پێکهاتەی ئەندامانی کۆبونەوە و جۆرەکانی کۆبونەوەی شیکردەوە.
هەروەک پێشکەشکار کردارەکانی کۆبونەوەی کارا و ئاکارەکانی و مامەڵەکردن لەگەڵ هەندێک باری تایبەتی ڕوونکردەوە، ئەمە بەر لەوەی باس لە هەڵسەنگاندنی کۆبونەوە بکات.
لە دوای پێشکەشکردنی وانەی خولەکە فیدباکی مامۆستایانی خولەکە لەلایەن ئامادەبووان ئەنجامدرا، کە لە دوایدا لە لایەن بەرپرسی دەستەی کارگێڕی ئینستیتیوت م. ئومێد سه‌عید ووتەی کۆتایی خولەکە پێشکەش کرا.
لە دواتردا  (هەڵگورد شێخ نه‌جیب) قائمقامی قەزای سۆران ووتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و سوپاسی ئینستیتیوتی کرد بۆ کردنەوەی خولەکە و گرنگی ئەم جۆرە چاڵاکیانەی بە بایەخ پێناسە کرد.
لە کۆتا چاڵاکیدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر بەشداربووان دابەشکرا، بەم جۆرە کۆتایی هات بە چالاکیەکانی خولی کارگێڕی ئینستیتیوتی پیتۆڵ بۆ کاروباری زانستی و ئەکادیمی.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو