بەگوژمەی زیاتر لە 100 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی رێگاوبان لە ناحیەی دیانا ئەنجام دەدرێت

بەگوژمەی زیاتر لە 100 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی رێگاوبان لە ناحیەی دیانا ئەنجام دەدرێت

زاری كرمانجی-دیانا:
 فەرزنگ ئەحمەد لاوكە، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا بە  زاری كرمانجی گووت " لەدرێژەی كارو پڕۆژ خزمەتگوزارییەكانمان، دوای هەوڵەكانمان لە سەر بوددجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، گوژمەیەك بە بری زیاتر لە 109 ملیۆن دینار تەرخانكراوە، بۆ نۆژەنكردنەوەو  جێبەجێكردنی پڕۆژەی شەقامی سەرەكی گۆرستانی مەسیحیانی ناحیەی دیانا".
 گووتیشی "بەئەنجامدان و تەواو كردنی ئەم پڕۆژەیە، خزمەتیش بە یاریگەو قوتابخانەو چەند شوێنێكی دیكەی نزیك گۆڕەستانەكە دەگەیەنێت بەتایبەت لە رووی هاتووچۆوە.

زۆرترین بینراو