كشتوكاڵی ئاكرێ : ئه‌مساڵ پێشبینی بەرهەم هێنانی  4 هه‌زار تەن سماق ده‌كرێت 

كشتوكاڵی ئاكرێ : ئه‌مساڵ پێشبینی بەرهەم هێنانی  4 هه‌زار تەن سماق ده‌كرێت 

زاری كرمانجی : له‌ ده‌ڤه‌ری ئاكرێ جوتیارانی باخی تورشه‌ سماق ئه‌مساڵ نزیكه‌ی چوار هه‌زار تۆن تورشه‌ سماق به‌رهه‌م ده‌هێنن ، له‌ ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی تر جیاوازه‌ له‌ سنووری قه‌زای ئاكرێ ڕێژه‌یەكی به‌رفراوان باخی تورشه‌ سماق دێته‌ چاندن ساڵانه‌ هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ به‌رهه‌مێكی باشیان ده‌ست ده‌كه‌وێت و بژێوی ژیانیان له‌سه‌ریه‌تی.
عه‌لی ساڵح ، خاوه‌ن باخێكی تورشه‌ سماق له‌ ئاكرێ به‌ زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند : ئێمه‌ له‌ گونده‌كان گرنگی به‌به‌رهه‌می خۆماڵی ده‌ده‌ین ،چاندنی سماق كه‌ به‌رهه‌مێكی خۆڕسكه‌ ژیانی هاوڵاتیەكی زۆری ناوچه‌كه‌ له‌سه‌ر به‌رهه‌می سماقه‌ ساڵانه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی هه‌شته‌وه‌ ده‌ست به‌چنینی به‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ین ده‌یبه‌ینه‌ بازاڕ بۆ فرۆشتن،
گوتیشی : به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌ نرخی تورشه‌ سماق زۆر دابه‌زیوه‌،بۆ یه‌ك كیلۆ نرخه‌كه‌ی ئێستا (2250)دینار ده‌كات ، ئه‌گه‌ر به‌های وه‌ك ساڵانی ڕابردووبێت ئه‌وه‌ پێشبینی ده‌كه‌ین،هه‌تا 4 – 5 هه‌زار دۆلار بفرۆشرێت ، ساڵانه‌ و ده‌سپێكی به‌هار ده‌ست ده‌كه‌ین به‌چاندنی شه‌تڵی تورشه‌ سماق و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌گاته‌ به‌رهه‌م ئه‌گه‌ر بێت و هیچ نه‌خۆشیەك لێینه‌دات ئه‌وه‌ به‌ سێ ساڵی به‌رهه‌می دەبێت.
یاسین حه‌كیم ، جوتیارێكی تری خاوه‌ن سماقە به‌ زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند : له‌ ناوچه‌كانی ئێمه‌ چه‌ندین جۆری سماق هه‌یه‌ گران به‌هاترین سماق سپیه‌ سێ جۆر سماق له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌ ئه‌ویش سماقی سور و سپی و بالیكی جۆره‌كانی سماقی سپی و بالیكی پێش سماقی سور ده‌بێت بێته‌ چنین به‌چه‌ند ڕۆژێك ئه‌گه‌رله‌كاتی خۆیدا نه‌یچنین ڕه‌نگیان سور ده‌بێت و نرخه‌كه‌ی خۆیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن ڕه‌نگ و تامی وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه‌ سماقی سپی له‌وشوێنه‌ی دێته‌ چاندن جیاوازه‌ ده‌بێت له‌ناوچه‌ی ساردتر بنێژرێت و دوربێت له‌ناوچه‌ی گه‌رم.
فازل مسته‌فا ، به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی ئاكرێ به‌ زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند : له‌ سنووری قه‌زای ئاكرێ رووبه‌ری 12 هه‌زار دوونه‌م ترشه‌ سماق هه‌یه‌ ، له‌و روووبه‌ره‌ 11 هه‌زار دوونه‌م به‌رهه‌می هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ماوه‌ نوێیه‌ و هێشتا به‌ری نه‌گرتووه‌ . پێشبینی ده‌كرێت به‌رهه‌می ئه‌مساڵی ترشه‌ سماق له‌ ئاكرێ 3 هه‌زارو 470 تۆن به‌رهه‌می ترشه‌ سماق بێت و ئه‌مساڵ نرخی باشه‌ بۆ فرۆشتن 

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر