دەروازەی حاجی ئۆمەران گەشتیاران ئاگادار دەكاتەوە

دەروازەی حاجی ئۆمەران گەشتیاران ئاگادار دەكاتەوە

زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران:
ئاگاداری هاووڵاتییان و گەشتیارانی هەرێمی كوردستان و هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی دەكەین، ئەوانەی بە نیازن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە گەشت و سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكەن، پێویستە جگە لە بڕوانامەی پشكنینی كۆرۆنا ( ئەنجامی نێگەتیف )  كارتی (ڤاكسینی كۆرۆنا كۆڤید - ١٩ ) یش لەگەڵیان دابێت. 
بە پێچەوانەوە هەر هاووڵاتی یان گەشتیارێك هەر دوو ( بڕوانامەی پشكنینی كۆرۆنا و كارتی ڤاكسینی كۆرۆنا ) لە گەڵدا نەبێت، دەوڵەتی ئێران ڕێگایان پێنادات سەردانی ئێران بكەن و دەگەڕێندرێنەوە.
تا هاووڵاتییان تووشی گرفت و زەحمەتی رێگا نەبن، داوا لە هەموو گەشتیارە بەرێزەكان دەكەین بەبێ هەبوونی كارتی ڤاكسین و بڕوانامەی پشكنینی كۆرۆنا، بەمەبەستی چوون بۆ ووڵاتی ئێران سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەكەن چونكە رێگایان پێنادرێت.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی 
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

زۆرترین بینراو