لەرواندز ٧١٤٣ قوتابی بەشداری لە تاقیکردنەوەکان دەکەن 

لەرواندز ٧١٤٣ قوتابی بەشداری لە تاقیکردنەوەکان دەکەن 

زاری کرمانجی - رواندز: ئەمڕۆ سێشەممە 22/6/2021تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی یەکەم دەست پێکران.
چنوور مەزهەر محەممەد،  بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز بۆ زاری کرمانجی گووتی " ئەمڕۆ سێشەممە بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیيەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان بە یاوەری  سەرپەرشتیاری یەکەم هۆڵی قوتابخانەکانی سەنتەری قەزای ڕواندزمان بەسەرکردەوە ".
گووتیشی"  لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕواندز(7143) قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکان  دەکەن، لە پۆلی (1) ی بنەڕەتی تاکو(11)ئامادەیی لەکۆی(7143)قوتابی (636)قوتابی پۆلَی (9)ی بنەڕەتین".

زۆرترین بینراو