سەرچاوەی ئاوی ناحیەی دیانا و دەیان گوندی دیکە وشک دەبێت

سەرچاوەی ئاوی ناحیەی دیانا و دەیان گوندی دیکە وشک دەبێت

 

موڕشید برادۆستی - دیانا: بەڕێوەبەری ئاوی سۆران ڕایدەگەینێت, ئەمساڵ بەهۆی کەمی بارینی بەفر و باران, وشکە ساڵی بەتەواوی لە دەڤەرەکەمان ڕەنگیداوەتە و سەرچاوەی ئاوی ناحیەی دیانا بەرەو وشک بوون دەچێ .

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران, 32 هەزار بەشداربوو و هاوبەشی ئاو هەیە, نزیکەی 19 هەزار پێوەری ئاو بەستراوە, ملیاران دینار قەرزی ئاو لای هاووڵاتیانی دەڤەرەکەیە لە سۆران خەڵك تەنیا 5% پابەندن و پارەی ئاو دەدەن .

تەحسین سەعدوڵڵا بەڕێوەبەری ئاوی سۆران بە زاری کرمانجی گووت" ئەمساڵ بەهۆی کەمی بارینی بەفر و باران, سێبەشی سەرچاوەی ئاوی سنووری دیانا وشکبووە و لە مانگی داهاتوو بەیەکجاری وشک دەبێت, ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانی پێشتر تەنها ئاو کەمی دەکرد, لەمەودوا بەناچاری دەتوانین لە دیانا لە ماوەی سێ ڕۆژ جارێک ئاو بە هاوبەشان دابەش بکەین, ئەو بڕیارەش ناچارییە و ڕێگەی چارەی دیکە نییە بۆیە هەوڵی ڕێگە چارەی تر دەدەین بۆچارەسەر کردنی بێئاوی ناحیەکە .

زیاتر گووتی" کەمبوونەوە و وشوک بوونی سەرچاوەی ئاو و کانیاوەکان تەنها دیانای نەگرتۆتەوە, بەڵکو سنووری ناحیەی خەلیفان و سیدەکانیش گرتۆتەوە, تەنها لە سیدەکان هەر بەم هۆیە, 25 گوند لە ئێستەدا سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەییان کە کانیاو و بیرن وشک بوونە و داوای دابین کردنی ئاویان بە تانکەر کردوە یا ڕێگەیان پێبدرێت بیری نوێ لێبدرێن, ئەویش بەبڕیارحکومەت قەدەغەیکردوە, بۆیە لێژنەیەکمان پێکهێناوە, تەواوی داواکاری و گرفتی هاوبەشان و هاووڵاتییان لە سنووری سۆران بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوی هەولێر بەرزی دەکەینەوە و بڕیاری بەپەلە بۆ چارەسەر کردن و دۆزینەوەی کێشەی ئاوی خواردنەوەی ئەو شوێنانە دەدرێت .

بەڕێوەبەری ئاوی سۆران ئاشکراشی کرد" هۆکاری دروست بوونی کێشە و گرفتەکانی ئاو, بەهۆی نەبوونی پڕۆژەی نوێیە, ماوەی 12 ساڵە هیچ پڕۆژەیەکی ئاو لە سنوورەکەمان جێبەجێ نەکراوە, ئەمەش کاریگەری نەرێنی هەبووە و پێویستە حکومەت بێتە سەرخەت بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ئاوی خواردنەوە لە دەڤەری سۆران.

زۆرترین بینراو