تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتە ١٨١ ملیۆن كەسی لەجیهاندا

تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتە ١٨١ ملیۆن كەسی لەجیهاندا

: زاری کرمانجی 

لەمانگەکانی کۆتایی ساڵی ۲۰۱۹ ڤاریرۆسی کۆڕۆنا جیهانی تەنی بەم هۆیەوە تاکوو ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن کەس بەو پەتایە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهاندا، ١٨١ ملیۆن و ١٩٠ هەزار و ٦٩٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سێ ملیۆن و ٩٢٥ هەزارو ٢٨٥ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١٦٥ ملیۆن و ٧٧٨ هەزار و ٤٩١ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهانیشدا ئەمریكا پشکی شێری بەکەوتوە کە زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكە لەو وڵاتە تێدا تۆماركراوە، تا ئێستا له‌و وڵاته‌ ٣٤ ملیۆن و ٤٨٢ هه‌زار و ٦٧٢ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و ٦١٩ هه‌زار و ١٥٢ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
پەتای کۆڕۆنا تائێستا بەردەوامی هەیەو لەهەموو جیهانیش ڕۆژانە ئامارەکان بەرز دەبنەوە.

زۆرترین بینراو