لەمساڵدا 643 رووداوی جۆراو جۆر لەدەڤەری سۆران تۆماركراون

لەمساڵدا 643 رووداوی جۆراو جۆر لەدەڤەری سۆران تۆماركراون

زاری كرمانجی-سۆران: لە پرێس كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ئاماری رووداوەكانی ئەمساڵی راگەیاند.
ئەمڕۆ یەكشەممە 29-12-2019 مقەدەم بەیار باڵەكی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، لە پرێس كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا، ئامارو رووداوەكانی ئەمساڵی راگەیاند " كە بریتی بوونە لە 643 رووداوی جۆراو جۆر لەوانە 597 رووداوی ئاگر كەوتنەوەی لە ماڵ و دووكان و ئۆتومبێل و كۆگاو بگۆڕی كارەباو زبڵ و خشاك و پوش و پاوان و دارستان..هتد، زیانەكانیش بە 368 ملیۆن و 24 هەزار دینار خەملێندراوە، هەروەها گووتیشی، لەمساڵدا 11 رووداوی خنكان لەناو ئاودا روویانداوە، هەروەها سێ‌ رووداوی هەڵدێران هەبووە، لەگەڵ شەش رووداوی لافاو، زیاتر لە 26 كەسیش لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی سۆران رزگار كراون".
ئاماژەشی بەوەدا " بە بەراورد بەساڵی رابردوو رووداوەكان زیادیان كردووە، چونكە ساڵی رابردوو 496 رووداو لە سنوورەكەمان تۆمار كراون، لەمساڵدا رێژەكە بەرزبووتەوەو 643 رووداو تۆماركراون

زۆرترین بینراو