مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت

مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت

زاری كرمانجی -  له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ڕۆژی سێشه‌مه‌ 25 - 5 - 2021 ، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی دیكه‌ی به‌رێوه‌به‌رانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت له‌ ژمێریاری ، پلان دانان و رێكخستنی میلاكات ، ئیداره‌ی ئه‌فسه‌ران،  لەگەڵ راوێژکاری سەربازی وڵاتی هۆڵەندا کۆڵۆنێڵ (یان تێن هۆڤ) کۆبونەوەیەکیان بەڕێوەبرد.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: كۆبوونه‌وه‌كه‌ بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچەی پێشمەرگەبووه‌.

له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه‌: لە کۆبونەوەکەدا جەختکراوە لە دروست کردنی داتابەیسێکی ناوەندی لە وەزارەت بە هەماهەنگی ئەو لایەنانە وپاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان، بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا پرۆژەی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌  بە ئەنجام بگات وهەنگاو بنرێت بۆ جێبەجێکردنی.

زۆرترین بینراو