هه‌رێمی كوردستان.. 57 پڕۆژه‌ی گه‌شت و گوزاری له‌ قۆناغی جێ به‌جێ كردندان

هه‌رێمی كوردستان.. 57 پڕۆژه‌ی گه‌شت و گوزاری له‌ قۆناغی جێ به‌جێ كردندان

زاری كرمانجی - حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بە گوێرەی پلان گرنگییه‌كی زۆر بە‌ كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌ده‌ن.
بە مەبەستی پەرەپێدان و بووژانەوەی ئەو سێكتەرە ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان بە گوژمەی نزیكەی 39 ملیار دینار، 57 پرۆژە له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندان كە هەندێ لەو پرۆژانە هی پێشوون و كاركردن تێیاندا وەستابوو، بەڵام ئێستا دەست بە تەواوكردنیان كراوە، بەشێكیشیان لە كابینەی نۆیەمدا بڕیاری جێبەجێكردنیان دراوە و ئێستا لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
پرۆژەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان:
هه‌ولێر: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 364 پرۆژه‌ن و به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ 11 ملیار دینار‌.
سلێمانی: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 156 پرۆژه‌ن و به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ 9 ملیار دینار‌.
دهۆك: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 138 پرۆژه‌ن و به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ 5 ملیار دینار.
هه‌ڵه‌بجه‌: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 33 پرۆژه‌ن و به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ 620 ملیۆن دینار.
گه‌رمیان: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 44 پرۆژه‌ن و به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ 3 ملیار دینار.
ڕاپه‌ڕین: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 36 پرۆژه‌ن و به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ 3 ملیار دینار.
له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێم: 52 پرۆژه‌ و به‌ گوژمه‌ی 6 ملیار دینار‌.

 

زۆرترین بینراو